
راشکاو
رێناس عومەر - ژووری هەواڵ
بۆ ئەوەی جەستەیەکی تەندروستت هەبێت، پسپۆران ڕێنوێنی دەدەن کە لە خورێنی واتە بەیانیان لەسەر گەدەی بەتاڵ و 20 تا 30 خوولەک پێش نانخواردن، پەرداخێک ئاو بخۆیتەوە، ئاویش مەرجە سروشتی بێت نەوەک گازی.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی RT هاتووە، خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێن کەمدەکاتەوە، هەروەها لە قەبزی و قۆڵۆن دەتپارێزێ و سوودێکی باشیشی بۆ پاراستن و کۆنترۆڵکردنی کێش هەیە.
پسپۆران دەڵێن، بڕی ئەو ئاوەی دەبێت ڕۆژانە بخورێتەوە، لە کەسێک بۆ کەسێکی تر بەپێی تەمەن و کێش و باری تەندروستیی جیاوازە، بەڵام بەگشتی لە خورێنی هەر پەرداخە ئاوێک بخورێتەوە سوودی خۆی دەگەیەنێت.
No tags available for this news.