پێدانی کار بە خەڵکی بیانی قەدەغە کرا

راشکاو

پێدانی کار بە خەڵکی بیانی قەدەغە کرا

بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاریی و کاروباری کۆمەڵایەتیی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێدانی کار و دەرفەتی کار بە خەڵکی بیانی لە سنووری پارێزگاکە قەدەغە دەکات

بورهان سەڵەواتی، بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاریی و کاروباری کۆمەڵایەتیی پارێزگای سنە، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، پێدانی کار بە خەڵکی بیانی و بێموڵەت و بێبەڵگەنامەی کارکردن لە سەرجەم یەکەکانی وەک بەرهەمهێنان، پیشەسازی، کرێکاری ئاسایی بیناسازی هەموو جۆرەکانی دیکەی کارکردن قەدەغەیە و هەر خاوەنکارێکیش سەرپێچی بڕیارەکە بکات، ڕووبەڕووی یاسا و سزا دەکرێتەوە.

No tags available for this news.