سعوودیە مەرجەکەی ترەمپ قبووڵ دەکات؟
Getty images :وێنەکە تەوقەکردنی محەمەد بن سەلمانی شای سعوودیە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پیشان دەدات. سەرچاوە

راشکاو

ژووری هەواڵ

ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ریاز بە ئیدارەی نوێی ئەمریکایان راگەیاندووە، پلانیان هەیە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و دەیانەوێت بە قەبارەی 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان و بازرگانی لە ئەمریکا بکەن.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، لەمیانی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا ترەمپ رایگەیاند، سعودیە یەکەم وڵاتی بیانی دەبێت وەکو سەرۆکی ئەمریکا سەردانی بکات، ئەگەر بەرپرسانی ریاز بڕیاریاندا بە بەهای 500 ملیار دۆلار بەرهەم و کاڵای ئەمریکی بکڕن.

میدیای سعوودیە باسی لە جۆری وەبەرهێنان و چۆنییەتی خەرجکردنی ئەو 600 ملیار دۆلارە نەکردووە.

لەماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا، ترەمپ پرۆژەیەکی بازرگانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو سەرپێخست و تێیدا سعودیە بە گوژمەی 2 ملیار دۆلار بەشداری تێداکرد.

 

No tags available for this news.