
راشکاو
کۆتا وادەی فۆڕمی ئەلکترۆنی بەشە خۆراک دیاریکرا
بەڕێوەبەری پسولەی خۆراکی سلێمانی ئاراس محەمەد رایگەیاند؛ لە رۆژی 5-7-2025 هەر خێزانێک فۆڕمی خۆراکەکانیان نەکات بە ئەلیکترۆنی بەشە خۆراکی مانگانەیان دەبڕێت.
ئاراس محەمەد راشیگەیاند، هەر خێزانێک لە سیستمی ئەلیکترۆنی خۆراک ناوی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی داخڵ نەکردبێت، ناوەکەی دەسرێتەوە و بەشەخۆراکەکەی رادەگیرێت، هاوکات لە سلێمانی یەک ملیۆن و 194 هەزار هاوبەشی فۆڕمی خۆراک هەن کە تەنها 61%ـی هاوبەشان خۆیان تۆمارکردوەو، بەو پێیەی چەند رۆژێکی کەمی ماوە ژمارەی ئەو کەسانەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیان پڕکردوەتەوە زۆر کەمن.
No tags available for this news.