نوێترین ریزبەندی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان بزانە
كۆمەڵێك پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان

راشکاو

كارژین خەیروڵا  - ژووری هەواڵ

 

ماڵپەڕی هێنلی ئاند پارتنەرز  نوێترین ریزبەندی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهانی بڵاوكردەوە و گەشتكردنی وڵاتان بەبێ وەرگرتنی ڤیزەی كردۆتە پێوەر بۆ ئاستی پاسپۆرتەكە.  

بەگوێرەی پێوەری ماڵپەرەكە لە ئێستادا ئەفغانستان خاوەن خراپترین پاسپۆرتی جیهانە و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بەبێ وەرگرتنی ڤیزە دەتوانن تەنیا سەردانی 26 وڵات بكەن دوای ئەو پاسپۆرتی سووری كە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بەبێ ڤیزە دەتوانن تەنها سەردانی 27 وڵات بكەن دوای سووریا عێراق خاوەنی پلەی سێیەمە لە خەراپترین پاسپۆرتی وڵاتان كە هاولاتی عێراقی دەتوانێت تەنها سەردانی 31 وڵات بكات .

 

 ئەفغانستان/ هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 26 وڵات بكەن.

 سووریا / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 27 وڵات بكەن.

 عێراق / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 31 وڵات بكەن.

 یەمەن / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 33 وڵات بكەن.

 سۆماڵ / هاووڵاتيیان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 35 وڵات بكەن.

 لیبیا / هاووڵاتيیان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 40 وڵات بكەن.

 فەڵەستین / هاووڵاتيیان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 40 وڵات بكەن.

 سوودان / هاووڵاتيیان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 43 وڵات بكەن.

 لوبنان / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 45 وڵات بكەن.

 جیبۆتی / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 49 وڵات بكەن.

 میسڕ / هاووڵاتیيان بەبێ ڤیزە دەتوانن سەردانی 52 وڵات بكەن.

 

ڕیزبەندی تەواوی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان ببینە

No tags available for this news.