
راشکاو
کاروان ستونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی دوا کاروانەکانی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعوودیەوە بەڕێگەی وشکانی بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێ دەکەون و دەگەڕێنەوە، کۆی کاروانی حاجییانی ئەمساڵیش کە لەڕێگەی وشکانی گەڕاونەتەوە و دەگەڕێنەوە، 110 کاروانن.
بەپێی زانیارییەکانی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، تا ئێستا 1646 حاجیی کوردستان بەڕێگەی وشکانی گەڕاونەتەوە.
No tags available for this news.